بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەری ئاماژەی کردە سەر گفتوگۆی خۆی لەگەڵ ئانتۆیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئێران و نووسی: ئەمڕۆ لە ڕێگای تەلەفۆنەوە پێوەندیەکی باشم لەگەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەبوو. هیوادارم بە بەردەوام بوونی هاوکاری لەگەڵ ئەمینداری گشتی لەسەر پرسگەلێکی گرینگ لە ئەنجومەنی ئاسایش لەوانە لیبیا، سووریا و ئێران .
جگە لە ئەوە، مۆرگان ئۆرتاگوس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتەکەیدا ئاماژەی کردە سەر ئەو پێوەندیە تەلەفۆنیە لەسەر بابەتی ئێران و وتی کە ئەوان سەبارەت بە درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک لەگەڵ ئێرانیش گفتوگۆیان کردووە.
گفتوگۆت گۆترێش و پەمپێئۆ لەو بارەوە دوای ئەوە دێتە ئاراوە کە دەوڵەتی ئەمریکا بە نزیک بوونەو بە کۆتایی ڕێکەوتی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران لە مانگی ئۆکتۆبەر هەوڵ دەدات بە پێشکەش کردنی گەڵاڵەیەک نیشانی بدات سەرەڕای چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، هێشتا لە مافی خۆی بۆ بەکارهێنانی ڕێکاری گەڕاندنەوەی گەمارۆکان لە ئەو ڕێککەوتننە و بڕیارنامەئ پێوەندیدار لە ئەنجومەنی ئاسایش کەڵک وەردەگرێت. ڕووسیا و چین کە دوو وڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشن و ئەبێ بۆ درێژ کردنەوەی ئەو گەمارۆیانە لەسەر ئێران دەنگی ئەرێ بدەن، داژیەتی خۆیانیان لەگەڵ ئەو کارەی ئەمریکا ڕاگەیاندووە.
بۆچوونی ئێوە