بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، بەرپرسانی تورکیا ئەوڕۆ (سێ شەممە) فەرمانی دەستگیریی ٢٧٥ کەس لە هێزی سەربازیی بە تۆمەتی دەستهەبوون لە کوودەتای بێ ئاکامی ساڵی ٢٠١٦ دەرکرد.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، دادستێنی گشتیی تورکیا لەوبارەوە بە ئاژانسی ئانادۆلو ڕاگەیاند کە ئەو کەسانە پەیوەستن بە بزووتنەوەی فەتحوڵڵا گولەن و ئۆپەراسیۆنی دەستگیریان لە ٢٢ گەڕەکی ئەزمیر دەستی پێکردووە.
هەروەها پۆلیسی تورکیا ڕایگەیاند کە تا ئێستا ١٤٥ کەس لەو لیستە قۆڵبەست کراون و بەردەوامن لە دەستگیریی کەسانی دیکە.
بۆچوونی ئێوە