فڕۆکەیەک یارمەتی پزیشکی ئێران گەیشتە ڤێنزۆئێلا

فڕۆکەیەک کە یارمەتی پزیشکی ئێران بۆ ڤێنزۆئێلای تێدا بوو لە فڕۆکەخانەی کاراکاس نیشتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، فڕۆکەیەک کە یارمەتی پزیشکی ئێران بۆ ڤێنزۆئێلای تێدا بوو و زۆربەی بارەکەش کیتی دیاری کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، لە فڕۆکەخانەی کاراکاس نیشتەوە.

وەزیری پلانڕێژی دەوڵەتی ڤێنزۆئێلاش وەرگرتنی کیت یدیاری کردنی کۆرۆنا لە ئێرانی پشت ڕاست کردەوە.

حوجەتوڵڵا سوڵتانی، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لە کاراکاسیش وتوویە ناردنی ئەو پاکێجانە هەنگاوێک بۆ بردنە سەرەوەی توانی ئەو وڵاتە بۆ ڕووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

دۆخی کۆرۆنا لە ڤێنزۆئێلا و ژمارەیەکی تر لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین لەوانە بڕازیل، لەگەل نیگەرانی چاوەدێران بەرەوڕوویە.

ڤێنزۆئێلا بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا دۆخی ئابووریی نالەباری هەیە.

ناردنی یارمەتی پزیشکی لە ئێرانەوە بۆ ڤێنزۆئێلا لە درێژەی هاوکارییەکانی تاران و کاراکاس ئەنجام دەدرێت. لە مانگی ڕابردوو ئێران بە پێنج نەوتهەلگر سووتەمەنیی ناردبوو بۆ ئەو وڵاتە کە ئەو کارەی ئێران لەگەڵ پیشوازی بەربڵاوی دەولەتی یاسایی و نەتەوەی ڤێنزۆئێلا ڕووبەڕوو بووەوە.

News Code 32744

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha