کوژرانی فەرماندەیەکی پەکەکە لە هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان

ئیسماعیل نازلی کول، بە نازناوی قاسم عەنگین لە فەرماندە باڵاکانی پەکەکە لە ناوچەی برادۆستی هەرێمی کوردستان کوژراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کومیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە بەیاننامەیەکدا بە پشت ڕاست کردنەوەی کوژرانی ئیسماعیل نازلی کول، بە نازناوی قاسم عەنگین لە فەرماندە پایەبەرزەکانی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا ڕایگەیاند : قاسم عەنگین،لە ڕێکەوتی 27 ی مەی 2020 لە هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا لە ناوچەی برادۆست کوژراوە.

پێشتر ڕۆژنامەی ستار بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی کوژرانی قاسم عەنگین ڕایگەیاند : ئەندامی کومیتەی ناوەندی پەکەکە کە لە لیستی سووری تیرۆریستەکانی میتی تورکیا بوو، لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ڕێکخراوی میت و هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ڕێکەوتی 27 ی مەی کوژراوە.

News Code 32740

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha