بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە نوێترین هەڵمەتی دژبەرانەی لە دژی ئێران، ١٢٥ پاپۆرە و نەوتهەڵگری هاوپەیوەند بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆگەلی قەدەغەی پەرەپێدانی.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بڵاوبۆتەوە، زیاتر لە ١٠٠ نەوتهەڵگر، پاپۆرەی بارهەڵگری و موسافیری هاوپەیوەند بە هێڵی پاپۆرەوانی ئێران خراونەتە لیستی گەمارۆگەلی "نووسینگەی کۆنتڕۆڵی داراییە دەرەکییەکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا (ئۆفێک)"ـهوە.
لە ڕاگەیێندراوی ئەو وەزارەتە، پاپۆرە گەمارۆ دراوەکان لە ژێر سێ ناوی "ئێران"، "یاسا و ڕێسای گەمارۆ هاوپەیوەندەکان بە پەرەدان بە چەکی کۆمەڵکوژی" و "یاسا و ڕیسای گەمارۆی دارایی ئێران" دابەش کراون.
بۆچوونی ئێوە