نوێنەری هەرێمی کوردستان لە دانوستانی ئەمریکا و عێراق کێیە؟

بەقسەی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکرات دەڵێت: ھەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگ دەبێت لە بەشداریکردن لە دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هۆشیار سیوەیلی، لەلێدوانێکی بۆ پێگەی فەرمی پارتی وتی: بڕیارە لە ١٠ی ئەم مانگە و لەم ھەفتەیەدا دانوستان بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێکی نوێ لەنێوان ئەمەرێکا و عێراق ئەنجامبدرێت، کە گرنگی زۆری ھەیە .

وتیشی: ھەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگ دەبێت لە رێککەوتنی ستراتیژیی نێوان ئەمەریکا و عێراق، فەوزی ھەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بەشداری لەشاندی دانوستانکاری عێراق دەکات.

ئەوەشی راگەیاند کە تیمێکی شارەزاش ھاوکاریی نوێنەری ھەرێم دەکات لە لەدانوستانەکاندا، چونکە ئەو رێککەوتنە جگە لە عێراق، بۆ ھەرێمی کوردستانیش گرنگی زۆری ھەیە.

News Code 32733

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =