بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی زانیارییەکان، لە گەڕەکی هیلکۆی قامیشلۆ، ناوەندی کوردستانی سووریا کەسێکی ٢٠ ساڵان هێرشی خۆکوژی ئەنجام دا.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی قامیشلۆ لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە ئەو هێرشە خۆکوژیە، ڕایگەیاند: کاتژمێر ١٥:١٥ خولەک بە کاتی ناوچەیی، کەسێک بە پشتوێنی خۆکوژی لە گەڕەکی هیلکۆ خۆی تەقاندووەتەوە کە بە هۆیەوە ئەو کەسە خۆی کوژرا و خەساریشی گەیاندووەتە دەوروبەرەکەی.
لە ئەو هێرشەدا هیچ کەسی دیکه نەکوژراوە.
بۆچوونی ئێوە