حەشدی شەعبی بەشداریی دانوستانی نێوان ئەمریکا و عێراق بکات

یەکێک لە بەرپرسانی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند کە ئەبێ لە گرووپی دانوستانکار لەگەڵ ئەمریکا، یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبیش هەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری براسای عێراق، ئەبوو عەلی عەسکەری، یەکێک لە بەرپرسانی ئەمنیەتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند کە ئەبێ فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لە گرووپی دانوستانکار لەگەڵ دوژمنی ئەمریکی سەبارەت بە چوونە دەرەوەی سەربازانی ئە ووڵاتە لە عێراق ئامادە بێت.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئێمە لە دیتنی ناوی گرووپی دانوستانکار لەگەڵ دوژمنی ئەمریکی شۆک بووین چونکوو زۆربەیان لایەنگری هەبوونی ئەمریکییەکان لە عێراقن.

عەسکەری وتیشی: ئێمە دەمانەوێت ٣ کەس لە ئەندامانی ئەو گرووپە کە لایەنگری دوژمنی ئەمریکی، بگۆڕدرێن.

ئەو فەرماندەی حەشدی شەعبیە باسی کرد: لە ئەو گرووپە یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی و کەسێکی عەشایر و کەسایەتیەکی مێدیایی نەتەوەیی وەکوو چاوەدێر بۆ گواستنەوەی وردەکارییەکان ئامادە بن.

ڕۆژی ڕابردوو، کۆمیسیۆنی پێوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە، ناوی گرووپی دانوستانکار لەگەڵ لایەنی ئەمریکیی لێک دایەوە.

News Code 32721

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha