ترامپ لە گەمارۆی دەسەڵاتی ئێران ئەسیرە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی وتی: پارانەوەی ترامپ و هۆک بۆ دانوستان سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە لە لە گەمارۆی دەسەڵاتی ئێراندا یەخسیر بوونە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە هەژماری تویتەری خۆیدا نووسی: نەوتهەڵگرەکانی ئێرانی پاش ئەنجامی سەرکەوتووانەی ڕاسپاردەکانیان خەریکی گەڕانەوە بۆ وڵاتن.

وتیشی: ئەوە واتە ستراتژیی بەرخۆدانی چالاک کاریگەر بووە و ئەو گەمژانەی بە دوای گەمارۆدانی ئێمە بوون، ئێستا لە گەمارۆی دەسەڵاتی ئێراندا یەخسیر بوونە. پارانەوەکانی ترامپ و هۆک بۆ دانوستان سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن.

News Code 32719

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =