بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەکی تایبەت دەست شارپرێس کەوتووە، لەچەند رۆژی رابردوو مەزلوم کۆبانی بەفڕۆکەیەکی تایبەت هاتووەتە شاری سلێمانیو دواتر بە ئۆتۆمبیل چووەتە شاری بەغدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، مەزلوم کۆبانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شاندێکی عێراقی سەردانی بەغدای کردووە و دوای کۆبوونەوەکەش گەڕاوەتە کوردستانی سووریا.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە ئامانجی کۆبوونەوەکە بۆ قسەکردن بووە لەهەماهەنگی نێوان سوپای عێراقو شەرڤانانی سوپای سوریای دیموکرات بۆ شەڕی دژی داعش.
ئەمە لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکە سوپای سوریای دیموکرات و سوپای عێراق لەسەر سنوورەکانی سووریا دەستیان بەئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی داعش کردووە و ئۆپەراسیۆنەکەش بەردەوامی هەیە.
بۆچوونی ئێوە