بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، فلۆرنس پارلی وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا لە تویتەر نووسی: ڕۆژی سێهەمی جوون، هێزەکانی سوپای فەڕەنسا بە پشتیوانی هاوبەشە ناوچەییەکان، عەبدولمالیک دروکدل ئەمیری ئەلقاعیدە لە مەغریبی ئیسلامی و چەندین ڕاوێژکاری ناوبراو لە ئۆپراسیۆنێک لە باکووری وڵاتی مالی کوژران.
دەوترێت کە سوپای فەڕەنسا زیاتر لە حەوت ساڵە بەدوای ئەو کەسە توندڕەوەوە بووە.
شیاوی باسە کە شەش مانگ لەمەوپێش هێزی سەربازی فەڕەنسا و وڵاتانی ناوچەکە لە ژێر ناوی فەرماندەییەک پێکەوە یەکیان گرت و شەڕ دژی گرووپە تیرۆریستییەکانیان لە ناوچەی سنووری نیجر، مالی و بورکینافاسو دەست پێکرد.

Your Comment