ترامپ  دەسخۆشی لە ئێران کرد

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بۆنەی ئازاد کردنی مایکڵ وایت لە ئێران دەسخۆشی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بۆنەی ئازاد کردنی مایکڵ وایت دەسخۆشی لە ئێران کرد.

ناوبراو پاگەندەی کرد کە گۆڕینەوەی زیندانی لەگەڵ ئێران نیشانی دا کە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە.

ترامپ لە پەیامەکەیدا نووسی: من زیاتر لە ٤٠ زندانیم پاش گەیشتنم بە دەسەڵات ئازاد کردووە. دەس خۆش ئێران. ئەوە نیشانی دەدات کە ئەگەری ڕێککەوتن هەیە.

لە هەمان پێوەندیدا بیل ڕیچاردسۆن فەرمانداری پێشووی نیومکزیکو لە بەیاننامەیەکدا پاگەندەی کرد کە بۆ ئازاد کردنی مایکڵ وایت لەگەڵ بەرپرسانی پایە بەرزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەوانە مەجید تەخت رەوانچی نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان و موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دیداری کردووە.

لە ئەو بەیاننامە لە هەوڵەکانی دەوڵەتی قەتەر بۆ ئەو بابەتە دەسخۆشی کراوە.

News Code 32689

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha