بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای پەسەند کرانی وەرگرتنی مافی نوێنەرایەتی لە لەیلا گۆڤەن، نوێنەری حەککاری لە پەرلەمانی تورکیا لە هەدەپە، مووسا فاریس ئوغڵولاری، نوێنەری ئامەد لە هەدپە و ئەنیس بەربەرئوغڵۆ نوێنەری ئەستەنبۆڵ لە پەرلەمانی تورکیا لە جەهەپە هەر سێ نوێنەرەکە دەستگیر کران و پاش گواستنەوەیان بۆ دادگا بە فەرمانی دادوەر ڕەوانەی زیندان کران.
فاریس ئوغڵولاری کە لە ڕێگای ئامەد بۆ ئەنقەرە بوو لە سەر ڕێگای ئامەد-شانلی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و گواسترایەوە بۆ ناوەندی پۆلیسی پیرینجیک. هەروەها لەیلا گۆڤەنیش کە ماوەیەک لە زیندان بوو و تەنانەت پاش هەڵبژاردنی وەکوو پەرلەمانتار مانگە سەرەتاییەکانی نوێنەرایەتی خۆیی لە زیندان بوو لە ماڵی خۆی دەستگیر کرا.
هاوکات لەگەڵ دەستگیری ئەو دوو پەرلەمانتارە هەواڵەکان باس لە دەستگیر کرانی بەربەرئۆغڵو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەستەنبۆڵەوە دەکەن.
بۆچوونی ئێوە