بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەواد کەریمی قودوسی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئاسایی مەجلیسی ئێران بە ئاماژە بە بەرز بوونەوەی نرخی دراوی بیانی لە ساڵی 1396ی هەتاوی، وتی: گرتەی دەنگی ئەو کۆبوونەوە هەیە و ڕۆحانی لەو ساڵەدا فەرمانی وای داوە.
قودوسی زیادی کرد: لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا بە فەرمانی ڕۆحانی 36.1 میلیارد دۆلاری خەزێنەی دەوڵەت هاتە بازاڕ و کەوتە بەردەست قاچاخچییەکانی دراو و کالا و مادەی هۆشبەر و برایە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان و 80 تۆن زێڕیش براوەتە ئەم ناوچەیە.
ئەوەش بووە هۆکاری گران بوونی دراو.
بۆچوونی ئێوە