AP ١٣٩٩ جۆزەردان ١٣ ١٦:٢٠
سنووری باشماخی مەریوان داخرا

جێگری هاوئاهەنگی کاروباری ئابووری پارێزگای کوردستان لە داخرانی سنووری باشماخی مەریوان بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تا رۆژی هەینی (١٦ی جۆزەردان) هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالد جەعفەری وتیشی: بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە شاری پێنجوێنی هەرێمی کوردستان، لایەنی عێراقی بڕیاری داخستنی هەموو چالاکییەکان لەو سنوورە بووە و بەو پێیە سنووری باشماخ- مەریوان بە شێوەی کاتی تا رۆژی هەینی ئەم حەوتەیە داخراوە دەبێت.

ناوبراو سەبارەت بە بڕیاری کردنەوەی سنوورەکان و لە سەر گرتنەوەی چالاکییەکان، ڕایگەیاند: دانیشتنێک بۆ ئەو مەبەستە بە بەشداریی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و ئێران لە مەریوان بەڕێوە دەچێت و بڕیارەکان بە خەڵکی ڕادەگەیێندرێت.

News Code 32660

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha