ئەمریکا دەبێ ببرێتە بەردەم دادگایەکی نێودەوڵەتی

سەرۆکی دەزگای داد وتی: دەبێ ئەمریکا بۆ پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤ لە دادگەگەلی نێودەوڵەتی دادگەیی بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە ئەوڕۆ (سێ شەممە) لە میانەی مانۆری بەرەکەتی ئیمام خومەینی (ڕە)، بە ئاماژە بە هەڵسوکەوتی پۆلیسی ئەمریکا لە گەڵ ڕەش پێستێکی ئەو وڵاتە، وتی: ئەو ڕووداوە دەمامکی لە ڕۆخساری ئەمریکا بەرداوە و خەڵکی جیهان شایەدی هەڵسوکەوتی ئەمریکییەکان لە گەڵ خەڵکی خۆیان بوون.

ڕەئیسی هەروەها ئاماژە بە شێوەی هەڵسوکەوتی وڵاتانی رۆژئاوایی بە تایبەت ئەمریکا لە گەڵ پرسی کۆرۆنا و هاووڵاتیانیان کرد و وتیشی: بە سەدان هەزار کەس بە هۆی بەدبەڕێوەبەریی ئەمریکییەکان کوژران. مافی سەرەتایی مرۆیی لە ئەمریکا پێشێل دەکرێت و بەوەشەوە یاسادانان و پاگەندەکارانی مافی مرۆڤ بێدەنگن، ئەوڕۆکە دەبێ ئەمریکا وەک تۆمەتبارێکی مافی مرۆڤ لە دادگەگەلی نێودەوڵەتی دادگەیی بکرێت.

News Code 32658

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =