سیرووس عەسکەری لە ئەمریکا ئازاد کرا/ ئەمڕۆ دەگاتەوە ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: فڕۆکەیەک کە سیرووس عەسکەری تێدایە لە ئەمریکا بەرەو ئێران بەڕێ کەوت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەوقاد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی سێشەممە لە هەژماری خۆی لە ئینستراگرام نووسی: هەواڵێکی خۆش. فڕۆکەیەک کە دکتۆر سیرووس عەسکەری تێدایە لە ئەمریکاوە بەرەو ئێران بەڕێ کەوتووە.

ناوبراو درێژەی دا: پیرۆزبایی لە هاوژین و بنەماڵەی بەڕێزی دەکەم.

شیاوی باسە ڕۆژی ڕابردوو سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی وتەبووی: کارەکانی ئازاد کردنی سیرووس عەسکەری خەریکە ئەنجام دەبێت و ئەگەر کێشەیەک ڕوو نەدات، ناوبراو لە ماوەی دوو سێ ڕاۆژی داهاتوو دەگەرێتەوە ئێران.

سیرووس عەسکەری مامۆستای زانکۆ و لێکۆڵەری ئێران لە بواری مادە و مێتادۆلۆژی و مامۆستای زانکۆی سەنعەتی شەریفە. بواری لێزانیی ناوبراو مادەی پێشکەوتوو بۆ سیستەمە نوێیەکانی وزە لەوانە باتری لیتیۆمی هەوایە.

News Code 32652

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =