نیکۆلاس مادۆرۆ: سەردانی ئێران دەکەم

سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا دەڵێت بۆ دەسخۆشی لە یارمەتی خەڵکی ئێران و هەروەها گرێبەست لە بواری وزە، بە زوویی سەردانی ئێران دەکەم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا لە ویستی خۆی بۆ سەفەری ئێران هەواڵی دا و ئامانج لە ئەو کارەی واژۆی گرێبەستی هاوکاری لە بواری وزر و بوارەکانی تر ڕاگەیاند.

ناوبراو بە ئاماژە بە یارمەتی ئێران بۆ ناردنی پێنج نەوتهەڵگر سووتەمەنی بۆ ڤێنزۆئێلا، وتی: بە ئەرکی خۆمی دەزانم کە سەردانی ئێران بکەم و دەسخۆشی لە خەڵکی ئێران بکەم.

شیاوی باسە ئەمریکا لە ساڵی ڕابردوو، بە ئامانجی گوشار هێنان بۆ ڕووخانی دەوڵەتی مادۆرۆ، وڵاتی پڕ لە نەوتی ڤێنزۆئێلای گەمارۆ دا و ئابووری ئەو وڵاتەی بەرەو ڕووخان برد.

بەڵام ناردنی نەوتهەڵگری پڕ لە سووتەمەنی ئێران کە خۆی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو، لە ژێر توندترین گەمارۆکان بووە، زلهێز بوونی ئەمریکای لە بواری دانوستانی لە ئاستی نێودەوڵەتی پووچەڵ کردەوە.

News Code 32651

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha