بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هووشەنگ بازوەند پارێزگاری کرماشان ئەوڕۆ (دووشەممە) لە کۆبوونەوەی بنکەی کۆرۆنای پارێزگا بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری تەندروستی، ڕایگەیاند: بە داخەوە بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنایی نیشاندەری دۆخی نالەباری پارێزگای کرماشانە و چاوەروان دەکرێت خەڵکی خۆشەویستی کرماشان وەک مانگەکانی ڕابردوو بە هاوبەشی بەرپرسانەیان، ئەو قەیرانە ئیدارە بکەن.
پارێزگاری کرماشان داخرانی ناوچەگەلی گەشتیاری و پڕهاتوچۆی بە یەکێک لە رێکارگەلی کۆنتڕۆڵی ئەو نەخۆشییە زانی و وتی: بە پێی پەسندکراوی بنکەی کۆرۆنای پارێزگا لە کاتژمێری ١٤ی سبهەینێ (سێ شەممە) تا دوانیوەڕۆی شەممەی حەوتەی داهاتوو، جگە لە خەڵکی خۆجێی کەس بۆی نییە سەردانی شارەکانی هەورامان بکات و تەواو شوێنەوار و ناوەندە گەشتیارییەکانی ئەو چوار شارەی هەورامان داخراوە دەبێ.
بۆچوونی ئێوە