بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورتەفیلمی ١٠٠ چرکەیی "کێو" لە نووسین و دەرهێنانی تەیموور قادری و بەرهەم هێنانی حەوزەی هونەری کوردستان گەیشتە پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەتت فیلمی " BLUE۲BLUE" ئۆسترالیا و بڕیارە لەو فێستیڤاڵەدا نمایش بدرێت.
ئەو فێستیڤاڵە تایبەتە بە فیلمگەلێک کە لانی کەم لە سەدا ٢٥یان بە وێنەگەلی ئاسمانی فیلم هەڵگیرابێتەوە و بە هۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوساڵ بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.
کورتە فیلمی کێو کە دەڕوانێتە بەسەرهاتی کۆڕێکی منداڵکارەی کۆڵبەر لە داوێنی کێوێک، پێشتر لە هەشت فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی دیکەشدا ئامادە بووە و نمایش دراوە.
بۆچوونی ئێوە