ساڵانە ١١ هەزار تۆن شێلک لە کامیاران بەرهەم دێێت

بەڕێوەبەری جیهادی کشتوکاڵی کامیاران وتی: لە ئێستادا لەم شارە ٨٠٠ بەهرەمەندی شێلک خەریکی ئیش کردنن و ساڵانە ١١ هەزار تۆن شێلک بەرهەم دێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام کۆشکی وێرای ئاماژە بە ڕاپەڕاندنی پلانی تونێلی پلاستیکی بۆ وەبەرهێنانی ٤٠ رۆژ زووتری بەرهەمی شێلک لەو شارە بە نیسبەتی ناوچەکانی دیکە، وتی: لە ئێستادا لەو شارە ٦٢٠ دۆنم زەوی شێلک چێندراوە کە نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ مەتری دووجای ئەو زەوییانە لە لایەن دوو بەیرەمەندەوە بە شێوەی تونێلی پلاستیکی چێندراون.

وتیشی: لە ئێستادا لە شاری کامیاران ٨٠٠ بەهرەمەندی شێلک خەریکی ئیش کردنن و ساڵانە ١١ هەزار تۆن شێلک بەرهەم دێنن.

بەڕێوەبەری جیهادی کشتوکاڵی کامیاران، ئاماژەی بەوەش دا کە هەوڵ دەدەن ئاستی چاندن و وەبەرهێنانی شێلک لەمساڵدا بە شێوەی تونێلی پلاستیکی ٣٠ تا ٧٠ لە سەد بەرزتر بکەینەوە.

News Code 32628

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha