زنجیرە درامای ئەمیر نزام گەڕووس و مەستوورە ئەردەڵان بەرهەم دێت

سەرۆکی ناوەندی ڕەنگی ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگی کوردستان وتی: بەرهەم هێنانی زنجیرە درامای ئەمیر نزام گەڕووس و مەستوورە ئەردەڵان بۆ بەرهەم هێنان لە یەکمایەتیدان و لە داهاتوودا بەرهەم دێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس فاتمی پێنجشەممە لە ڕێوڕەسمی قۆناغی پێش بەرهەمهێنانی زنیجرە درامای سنجرخان لە سنە وتی: لە ئەم ساڵانەی دواییدا لە ناوەندی ڕەنگی پارێزگاکان بەرهەم هێنانی فیلمی کەسایەتیە بەناوبانگەکان یەکمایەتی هەبووە کە ئەمجارە سەرەی پارێزگای کوردستانە کە ژیانی کەسایەتیەکی گەورە بکرێتە فیلم.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو کەسانە زیاتر لە کاتی خۆیاندا نمانەی بوێری، مرۆڤایەتی، ئەخلاق، نیشتمان پەروەری و شەڕ دژی ئیستعمار بوونە و سنجرخانیش وەکوو کەسایەتیەکی جێ شانازی لە شەڕ دژی ئیستعمار دەتوانێت کەسایەتی گەلی کورد بەباشی پیشان بدات.

فاتمی وتیشی: بەختەورانە زنیجرە درامانی سنجرخان دراوەتە دەستی دەرهێنەرێکی سەرکەوتوو لە بواری کاری خۆی و هیوادارین زنجیرەیەکی مێژوویی باش ببێتە ئاکامی کاری ئەو گرووپە.

سەرۆکی ناوندی ڕەنگی پارێزگای کوردستان لە درێژەدا باسی لە ئەوە کرد کە بەرهەمهێنانی زنجیرە درامای ئەمیر نزامی گەڕووس و مەستوورە ئەردەڵان کە ژنێکی سەرکەوتوو لە بواری فەرهەنگی کوردەکانە، یەکمایەتی بەرهەمهێنانی هەیە کە هیوادارین هەرچی خێراتر بودجەی بۆ تەرخان بکرێت تا بواتنین ئەو زینجرە دراما بەرهەم بهێنین.

News Code 32601

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha