دەنگی ناڕازیان لە ئەمریکا ئەبێ ببیسترێت

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا جەختی کرد کە دەنگی ناڕازیان لە ئەمریکا ئەبێ ببیسترێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران شەوی هەینی لە تویتێکدا هێناویە: کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوشتنی ڕەش پێستێکی ئەمریکی زۆر بەداخە، جیاوازی ڕەگەزایەتی کە دەبێتە هۆی مەرگەکان لە ئەمریکا زۆر ناحەزە و داوا لە بەرپرسانی ئەمریکا دەکەین کە دادپەروەریان هەبێت بەرانبەر ئەو دەستە کوشتنانە.

بەرپرسی دیپلۆماسی ئێران جەختی کرد: دەنگی ناڕازیان ئەبێ ببیسترێت، هەر بەو مەبەستەش سەرکتی ئەمریکییە ستەم لێکراوەکان و سنووردار کردنەوەی مێدیاکان ئەبێ خێرا ڕابگیردرێت.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەوە کە نیشانی دەدا پۆلیسێکی سپی پێست لە حاڵێکدا کە گومانلێکراوێکی ڕەش پێستی لە سەر شەقام خەواندبوو، ئەژنۆی خۆیی بۆ ماوەی ٧ خولەک لەسەر ملی ئەو کەسە دانابوو و هەموو کێشی خۆیی خستبووە سەری.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە گومانلێکراوەکە هاواری دەکرد کە ناتوانم هەناسە بدەم، تۆزێک ئاوم بدەنێت و نەمکوژن، پرسەکە هەر بەو چەشنە درێژەی بوو تا ئەوەی کە گیانی لەدەست دا.

News Code 32599

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =