ڤاکسەنی کۆرۆنا تا ناوەڕاستی گەلاوێژ بڵاو دەبێتەوە

هەڵبژاردەی خەڵاتی مستەفا (س‌خ) لە بواری بەرهەم هێنانی ڤاکسەنی چارەسەریی نەخۆشی کۆرۆنا ڕایگەیاند: ئەو ڤاکسەنە تا ناوەڕاستی مانگی گەلاوێژ (کۆتایی جووڵای) بڵاو دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پرۆفیسۆر یۆگۆر شاهین (Ugur Sgahin) مامۆستای ئیمۆنۆلۆژیی زانکۆی مایێنزی ئەڵمانیا و هەڵبژاردەی سێهەمین خولی خەڵاتی مستەفا (س‌خ) لە کۆبوونەوەی "ئاڵووێری ئەزموونەکانی زانست و تەکنۆلۆژیای خەڵاتی مستەفا" کە ئەوڕۆ (پێنج شەممە) بە شێوی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، لەبارەی ڤاکسەنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتی: ئەو ڤاکسەنە بۆ لەناوبردنی کۆڤیدی ١٩ لە پەرەسەندنە، چونکە ڕێژەی ئەوانەی رۆژانە تووشی ئەو نەخۆشییە دێن، ڕوو لە زیاد بوونن.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە پێشبینی دەکرێت کۆرۆنا تا دوو ساڵی داهاتوو سێبەری بە سەرمانەوە بێت، وتیشی: ڤاکسەن وەک تاقە رێگەی چارەسەریی ئەو نەخۆشییە تا ناوەڕاستی مانگی گەلاوێژ (کۆتایی جووڵای) بڵاو دەبێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە خەریکی هاوکاری لە گەڵ دوو کۆمپانیای جیهانی و لەوان کۆمپانیایەکی "چین"ین.

یۆگۆر شاهین سەبارەت بە چیەتی ڤاکسەنەکەش ڕوونی کردەوە: ئێمە ئانتی ژێنێک کە لە ڤایرۆسەکەوە دێت، کۆدبەندی و فۆڕمۆڵەمان کردووە بۆ ئەوەی لە سەر جەستەی مرۆڤ بیوەشێنین. ئەو ڤاکسەنە نە تەنیا زۆر ئیمۆنۆلۆژیکە و پاشهاتێکی ئەوتۆی نییە، بەڵکوو وەک تایبەتمەندی خاوەن ئیمکانی بەرهەم هێنانی خێرا بۆ چالاک کردنی خانەگەلی ئیمەنی لەشە و دەتوانێ وەک چارەسەرێکی ئەو نەخۆشییە وەڵامدەر بێت.

News Code 32588

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =