پشتوێنەی ئاسایشی تەنگەڵانی هورمۆز تۆکمەتر دەکرێت

وەزیری بەرگری ئێران: پشتوێنەی ئاسایشی کەنداوی فارس بە تایبەت تەنگەڵانی هورمۆز تۆکمەتر دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ ئەمیر حاتەمی، بەیانی ئەوڕۆ (پێنج شەممە) لە ڕێوڕەسمی پەیوەست بوونی زیاتر لە ١٠٠ سەرئاوی بە هێزی دەریایی سوپا، ڕایگەیاند: ئەوڕۆ بە داڕشتن و بەرهەم هێنانی و ڕادەست کردنی سەرئاویگەلی تیژڕۆ و زیرەڤانی بە هێزی دەریایی سوپا، پشتوێنەی ئاسایشی کەنداوی فارس بە تایبەت تەنگەڵانی هورمۆز تۆکمەتر دەکرێت.

ئەمیر حاتەمی بە داکۆکی لە ئامادەبوونی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاوگەلی ئازاد لەسای داڕشتن و بەرهەم هێنانی جۆرەکانی سەرئاوی، ڕاشیگەیاند: سەرئاوییە ڕادەست کراوەکان بە هێزی دەریایی بە هەوڵی پسپۆڕانی ڕێکخراوی پیشەسازیی دەریایی وەزارەتی بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری داڕشتراوە و بەرهەم هاتووە و زیرەکی، خۆ لە ڕادار دزینەوەیی، جموجۆڵی خێرا و باڵا و گونجاوی بۆ مانۆر بەشێکن لە تایبەتمەندییەکانی ئەمە سەرئاویانە.

News Code 32587

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =