سوپای پاسداران سەرئاوگەڕی هێرشبەرانەی زیرەک بەرهەم دێنێت

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا لە بەرهەم هێنانی سەرئاوگەڕی هێرشبەرانە بە توانستی نیشتنەوەی کۆپتەر لە سەری لە داهاتوویەکی نزیکدا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار دەریاوان عەلیڕەزا تەنگیسری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا لە ڕێوڕەسمی پەیوەست بوونی زیاتر لە ١٠٠ سەرئاوی بە هێزی دەریایی سوپا، ڕایگەیاند: ئەو سەرئاوگەڕانە لە هەموو بوارەکاندا تیژ، چالاک و کاران و هێزی دەریایی سوپا لە هەر شوێنێک پێویست بێت، ئامادەن.

ڕاشیگەیاند: خێرایی، داڕشتەی تایبەتی، توانای مانۆردانی باڵا، ئاوخۆری کەم و وردبینی باڵا لە چەکە دابەستراوەکانیدا بەشێکن لە تایبەتمەندیگەلی سەرئاوییەکانی ئەوڕۆ کە لە لایەن هێزەکانی دەریایی سوپا و لە کارخانەکانی سوپا و زەلفەقاری سەر بە وەزارەتی بەرگری بەرهەم هێنراون.

سەردار تەنگیسری بە ئاماژە بە ئامادەبوونی هێزی دەریایی بە جیهازاتی بەرهەمی ناوخۆیی لە ٢٢٠٠ کیلۆمەتری کەنارەکانی باشووری ئێران، وتی: هێزی دەریایی سوپا خەریکی داڕشتن و بەرهەم هێنانی سەرئاوییەکی هێرشبەرانە درێژایی ٦٥ مەتری و بە توانستی نیشتنەوەی کۆپتەر لە سەری لە ژێر ناوی "شەهید سولەیمانی" و "شەهید ئەبوو موهەندیس"ین کە بە زوویی ڕوونوێنی دەکرێن.

News Code 32586

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =