ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنای کوردستان جێی نیگەرانییە

جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان وتی: ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنای پارێز جێی نیگەرانییە، کەواتە پێویستە بە هەستیاریی زیاترەوە خاڵە تەندروستییەکان و سنووردانانی کۆمەڵایەتی ڕەچاو بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن خۆش ئیقباڵ لە یەکەمین کۆڕبەندی فەرماندارانی پارێزگا بۆ ساڵی ٩٩ی هەتاوی، داوای لە فەرماندارەکان کرد کە پەیوەندیان لە گەڵ حزب و ڕەوتە سیاسییەکان و کەسانی جێی متمانە و میدیاکان تۆکمەتر بکەن.

خۆش ئیقباڵ بە بیرهێنانەوەی دۆخی نالەباری گەمارۆکان و هەلومەرجی جێی نیگەرانی ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنایی پارێزگای کوردستان، داوای لە فەرماندارەکان کرد کە هەمبەر بە ڕاپەڕاندنی بەرپرسایەتیان، خەڵکی بە نیسبەتی بارودۆخی دەوڵەت و شێوەی بەڕێوەبەریی کەشی ئابووری و کۆرۆنایی وڵات ئاگادار بکەنەوە.

News Code 32585

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =