سەرەخۆشی وەزیری زانست بۆ کۆچی دوایی مامۆستایەکی ناسراوی کورد

وەزیری زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیا بە دەرکردنی پەیامێک بۆ سەرۆکی زانکۆی کوردستان، سەرەخۆشی خۆی بۆ کۆچی دوایی دوکتۆر مستەفا خۆڕەمدڵ دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر مەنسوور غوڵامی وەزیری زانست لە پەیامێکدا بۆ دوکتۆر ڕەحمەت سادقی سەرۆکی زانکۆی کوردستان، وێڕای دەربڕینی خەم و کەسەری بۆ کۆچی دوایی دوکتۆر مستەفا خوڕەمدڵ توێژەر و مامۆستای خانەنشینی ئەو زانکۆیە، ڕایگەیاند: بە نوێنەرایەتی لە کۆمەڵگای زانستی و زانکۆیی وڵات، ئەو هەواڵە دڵتەزێنە بە بەڕیزتان، هاوکارنی بەڕێز و بنەماڵەی ئەو خوالێخۆشبووە سەرەخۆشی دەڵێم و داوا لە خودای مەزن دەکەم، لێبوردن و دڵەڤانیی خۆی ئاراستەی ئەو کەسایەتییە بکات.

وەزیری زانست هەروەها سەرەخۆشی و هیوای سووکنایی خۆی ئاراستەی بەجێ ماوانی ئەو خوالێخۆشبووە کردووە.

دوکتۆر مستەفا خوڕەم‌دڵ توێژەری لێهاتووی کورد و شرۆڤەکاری ناسراوەی قورئان رۆژی هەینی ڕابردوو لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لە بەڕێزیان نزیکەی سەد هەزار نووسراوە و وەرگێڕان لە بوارەکانی ڕاڤەی قورئان، فێقه، کەلام، ئەدەبی عەرەبی، فارسی و کوردی و ... بە یادگار ماوە.

News Code 32574

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =