هێرش کرایە سەر کاروانی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا

سەرچاوە سووریاییەکان لە بریندار بوونی سێ سەربازی ئەمریکی دوابەدوای هێرشی کەسانی نەناس بۆ سەر کاروانی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، کاروانی سەربازی هاوبەشی ئەمریکا و هێزەکانی دیمۆکراتیک(هەسەدە) شەوی سێشەممە لە گوندی ڕویشد هەڵکەوتوو لە سنوورەکانی ئیدارەی دوو پارێزگای حەسەکە و دیرەزوور لەلایە کەسانی نەناسراوەوە هێرشیان کرایە سەر.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەو هێرشە کە بە ئارپیجی ئەنجام دراوە، سێ سەربازی ئەمریکی و پینج هێزی هەسەدە بریندار بوون.

ئەو سەرچاوەگەلە لە درێژەدا باسیان لە ئەوە کرد کە هەشت بریندارەکە گواستراونەتوە بۆ بنکەی ئەمریکی لە شاری شەدادی لە باشووری حەسەکە.

News Code 32565

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =