سویسرا دەبێ هەمبەر بە پێشێل کارییەکانی ئەمریکا ڕۆڵێکی کاراتر بگێڕێت

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ هاوتای سویسرایی خۆی خوازیاری هەڵوێستی جیدی‌تری ئەو وڵاتە لە بەرامبەر داپەڕە نامرۆییانەکانی ئەمریکا دژی ئێران بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ئەوڕۆ (سێ شەممە) لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ "سیمۆنتا سۆمارۆگا" سەرۆک کۆماری سویسرا، بە ئاماژە بە پێگەی ڕیزمەندانەی وڵاتی سویسرا لای خەڵکی ئێران، وتی: لە هەلومەرجی دژوار و هەستیاری ئەوڕۆ کە هەموو وڵاتان بەرەوڕووی پەرەسەندنی کۆرۆنان، گەمارۆگەلی نایاسایی ئەمریکا و بەرزکردنەوەی گوشاری ئابووریی، بۆتە هۆی سەخڵەتی و ڕەنجی زیاتری خەڵکی ئێران.

ڕۆحانی لە درێژەدا وێرای پێشوازی دەربڕینی بۆ هەنگاوی سازێنەری سویسرا لە پێناو کردنەوەی میکانیزمی دارایی، جەختی لە زەروورەتی چالاک‌تر کردنی ئەو میکانیزمە کرد و وتیشی: پێویستە یەکێتی ئەورووپا، بە تایبەت سێ وڵاتی ئەورووپی بۆ پاراستنی بەرجام هەنگاوی پێویست هەڵگرن و سویسراش دەتوانی بۆ تۆکمەکردنی بنەماکانی بەرجام یارمەتیدەر بێت.

سەرۆک کۆمار وێرای داکۆکی لە ئامادەیی بۆ گەشە و قووڵتر کردنی پەیوەندییە ئابووری، زانستی و توندروستییەکانی نێوان تاران و ژێنێڤ، جەختیشی لە هەڵوێستی جیدی‌تری ئەو وڵاتە لە بەرامبەر داپەڕە نامرۆییانەکانی ئەمریکا دژی ئێران کرد.

News Code 32556

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =