دۆزرانەوەی تەرمی پارێزەرێک لە مەهاباد

لیژنەی بەڕێوەبەریی کانوونی پاریزەرانی دادگەکانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە کوژرانی پارێزەرێکی مەهابادی و دۆزرانەوەی تەرمەکەی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژی ڕابردوو هەواڵی دۆزرانەوەی تەرمی پارێزەرێکی مەهابادی لە یەکێک لە باخەکانی سەر جادەی بورهان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بۆوە کە بە چەقۆ کوژراوە.

پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی ئینتزامی مەهاباد لەوبارەیەوە وێرای پشت‌ڕاست کردنەوەی هەواڵی دۆزرانەوەی تەرمی ئەو کەسە، ڕایگەیاند: توێژینەوەکان لەوبارەیەوە درێژەی هەیە و ئەنجامی توێژینەوەکان بە شێوەی فەرمی بە میدیاکان ڕادەگەیێندرێت.

هەروەها لیژنەی بەڕێوەبەریی کانوونی پاریزەرانی دادگەکانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا بە ئاماژە بە تێهەڵچوونی کەسی کوژراوە لە گەڵ سێ کەسی دیکە لە سەر جادەی بورهان لە نزیکی گوندی کانی کۆتر و کوژرانی بە وەشاندنی چەقۆ، ڕایگەیاند: هەواڵی کوژرانی هاوکاری خۆشەویستمان، خوالێخۆشبوو ک.ش بۆتە هۆی ڕاچڵەکان و سەرسووڕمانی هەموو هاوکاران و دەرکەوتەکانی ئەو ڕووداوە نیشاندەری کوژرانی بە ئانقەستی ئەو هاوکارەمانە.

لە ڕاگەیێندراوی کانووندا هاتووە: توێژینەوەی دادگە و پۆلیسی سەبارەت بە بەو ڕووداوە بەردەوامە و ئەگەری بوونی سناریۆگەلی لەوبارەیە لە ئارادایە.

News Code 32554

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =