بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە هەواڵدەری نیودەوڵەتی "الرای" موحەمەد بەلداوی، یەندامی فراکسیۆنی پەرلەمانی سادقوون ڕایگەیاند کە دەستێوەردانەکانی عەرەبستانی سعوودی لە کاروباری عێراق لە ڕێگای ناردنی تیرۆریست بۆ ئەو وڵاتە و پاڵپشتی ناڕاستەوخۆ لە داعش نەگۆڕیوە و ناگۆڕدرێت.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: دەوڵەتە پێشووەکانی عێراق نەیانتوانیوە لەگەڵ پرسی دەستێوەرانەکانی عەرەبستان و وڵاتانی تر سەبارەت بە پاڵپشتی لە تیرۆریستەکان لە عێراق بەباشی کار بکەن.
بەلداوی هەروەها وتی: دەوڵەتی ئێستا ئەبێ سەرەنجی ئەو بابەتە بدات چونکوو هەڵوێستی عەرەبستان لە بەرانبەر ڕەوتی سیاسی لە عێراق هەر نەرێنی بووە و ناگۆڕدرێت.
شیاوی باسە کە لەم دواییەدا گرتەیەکی دەنگی بڵاو بووەتەوە کە تێیدا یووسف بن عەلەوەی وەزیری دەرەوەی عومان لە گفتوگۆ لەگەڵ موعەمەر قەزافی دیکتاتۆرئ پێشووی لیبیا لە ساڵی ٢٠٠٤ دەڵێت سعوودییەکان پێیان ڕاگەیاندووە کە جوار هەزار تیرۆریستی سعوودی لە عێراقدان.
بۆچوونی ئێوە