۲ دۆنم لە زەوییەکانی بەدرە لە ئیلام لە ئاگردا سووتا

فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژینگەی ئیلام وتی: ٢ دۆنم لە زەوییە سروشتییەکانی ناوچەی لەلاری شارستانی بەدرە لە ئاگردا سووتا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ عەلیڕەزا بیگلەری وتی: ئەو ئاگرتێکەوتنە لە ناوچەی کوێستانی لەلار ی شارستانی بەدرە کە دەڕوانێتە سەر بەنداوی سەیمەرە ڕووی داوە کە بە یارمەتی خەڵک و هاوکاری دامودەزگا جیاوازەوکان بە تواوەتی ڕاگیرا.

ناوبراو زیادی کرد: بە پێی کوێستانی بوون و لێژایی توندی دۆڵی ناوچەکە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کێشەی تایبەتی هەبوو کە پاش چەندین کاتژمێر هەوڵدان ئەو ئاگرە کوژایەوە.

فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی پارێزگای ئیلام وتیشی: بە پێی کوێستانی بوون و ئەستەم بوونی چوون بۆ ئەو شوێنە بەڵام پێویست بە ناردنی کۆپتەر و گواستنەوەی هێز بۆ ڕاگرتنی ئاگرەکە نەبوو و بە بێ کۆپتەریش ئاگرەکە کوژایەوە.

News Code 32545

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =