ئەمریکا لە ترسی کاردانەوەی ئێران، نەوتهەڵگرەکانی لە ڤێنێزۆئێلا ڕانەوەستاند

پڕۆفسۆر نادر ئینتسار پێی وایە کە ئەگەر ئەمریکا بە هەر شێوەیەک نەوتهەڵگرەکانی ئێرانی ڕابوەستاندایە وەکوو چەتە و دزێکی دەریایی لە لایەن زۆربەی وڵاتەکان و تەنانەت هاوپەیمانەکانی خۆیەوە چاوی لێدەکرا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-جەواد حەیران نیا: لە حاڵێکدا کە ئەمریکا هەڕەشەگەلێکی دژی ئێران سەبارەت بە ناردنی نەوتهەڵگر بۆ ڤێنزۆئێلا هێنابووە ئاراوە دووهەمین نەوتهەڵگریش گەیشتە ئاوەکانی ڤێنزۆئێلا.

چوونی نەوتهەڵگرەکانی ئێرانی کە هەڵگری سووتەمەنی ئێران بۆ ڤێنزۆئێلان لە حاڵێکدایە کە پێشتر ئەمریکا لە هەڵوێستێکی دوژمنانە پاگەندەی ڕێگری لە چوونی نەوتهەڵگرە ئێرانییەکان بۆ ڤێنزۆئێلای کردبوو.

مادۆرۆ لە لێدوانێکدا دوێنێ شەو ڕایگەیاند کە ناردنی ئەو سووتەمەنیانە بۆ ڤێنزۆئێلا ئاکامی واژۆی ڕێککەوتننامەی هاوکاری نێوان تاران و کاراکاس بووە.

سەبارەت بە ئەو بابەتە هەواڵنێری میهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ پڕۆفێسۆر نادر ئینتسار سەرۆکی زانکۆی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئالابامای ئەمریکا ئەنجام داوە کە لە درێژەدا دێت.

نەوتهەڵگرە ئێرانییەکە سەرەڕای هەڕەشەکانی ئەمریکا گەیشتە ڤێنزۆئێلا، ئەمریکا پێشتر هەڕەشەی لە ئێران کردبوو بۆ ئەنجامی ئەو کارە. ئایا ئەو هەڕەشە بنەماەی مافی هەیە؟

نا. ئەو هەڕەشە هیچ بنەمایەکی لە بواری مافەوە نییە. ئاڵبەت دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا لە زۆربەی کارگەلێک لە ئەنجامی دەدات یاسا نێودەوڵەتییەکان دەخاتە ژێر پێ و بڕیارەکانی خۆی لە سەر بنەمای یاسای دارستان دادەنێت.

بۆچی ئەمریکا نەیتوانی هەڕەشەکان دژی ئەو نەوتهەلگرانە کردەیی بکاتەوە؟

ئەگەر ئەمریکا بە هەر شێوەیەک نەوتهەڵگرەکانی ئێرانی ڕابوەستاندایە وەکوو چەتە و دزی دەریایی لە لایەن زۆربەی وڵاتەکان و تەنانەت هاوپەیمانەکانی خۆشیەوە چاوی لێدەکرا و دەوڵەتی ترامپ بڕایری دا کە ئیستا هیچ کێشەیەکی سیاسی بۆ خۆی دروست نەکات چۆنکوو زیانی زیاتر لە سوودی دەبوو بۆی. هۆکاری تریشی ئەوە بوو کە ئەمریکا نیگەرانی ئەوە بوو کە ئەو دزیە دەریاییە ئەگەری هەیە ئاکامی هاوشێوەی لە کەنداوی فارس دژی نەوتهەلگرەکانی خۆی یان هاوپەیمانەکانی بەدواوە بێت.

وادیارە ترامپ بۆ دەرباز بوون لە ڕەخنەکان دژی خۆی بەبۆنەی کەم کاری لە بواری کۆرۆنا و بردنی ڕای گشتی بۆ لای پرسی دەرەکی تێدەکۆشی ئاڵۆزی لەگەڵ ئێران دروست بکات. ئایا ئێوە لەگەڵ ئەو ڕوانگەدان یان خود نا؟

دروست کردنی ئاڵۆزی زیاتر لەگەڵ ئێران یەکێک لە ئەو ڕێگاگەلەیە کە ترامپ بۆ دەرباز بوون لە ڕەخنەکان دژی خۆی بە بۆنەی کەم­کاری لە پرسی کۆرۆنا ئەگەری هەیە هەڵیببژێرێت. زیندوو کردنەوەی شەڕێکی نیوە سارد دژی چین ڕێگایەکی ترە کە ترامپ و هاوبیرەکانی ئەگەری هەیە هەڵیببژێرن چونکوو شەڕە قسەکان دژی چین زیادیان کردووە. بە گشتی بنەڕەتی ڕژێمی ئەمریکا هەر لە یەکەم ڕۆژانێکەوە کە ترامپ هاتە سەر دەسەڵات لە سەر ئاڵۆزی هەمیشەیی ناوخۆیی و دەرەکی دانراوە.

بە ڕای ئێوە ترامپ ئەمساڵ بە هەڵبژاردنێک کە ئەمریکا هەیەتی، پیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران چۆن دەباتە پێشەوە؟ ئایا تێدەکۆشێت ئاڵۆزییەکان زیاتر بکاتەوە یان دەرکەی دانوستان دەکاتەوە؟

بە ڕای من ترامپ ئەو دوو ڕێگایە یەکسان دەباتە پێشەوە. واتا لە لایەن ئاڵۆزی لەگەڵ ئێران لە هەندێک بوارەوە زیاد دەکاتەوە بەتایبەتی ئەگەر پێی وابێت کە بنەمای ناوخۆیی خۆی و شانسی دووبارەی هەڵبژاردنەوەی لاواز بووەتەوە.

لەلایەکی تریش ترامپ تێدەکۆشێت دەرکەی دانوستان و گفتوگۆ بکاتەوە چونکوو ئەو و دامودەزگای سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی ئەمریکا هێشتا پێیان وایە کە سیاسەتی زیاترین گوشار، ئێران ناچار بە دانوستان و گفتوگۆ و ڕادەست بوون لەبەرانبەر ئەمریکا دەکات. بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پەمپێئۆ و هاوڕێکانی دانوستان و گفتوگۆ واتا درێژەی شەڕ بەڵام لە ڕێگای ئاشتیخوازانەوە.

News Code 32540

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =