سەرۆک کۆماری ئێران : هیوادارین ئەمریکا کاری هەڵە نەکات

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ ئەمیری قەتەر وتی: هیوادارین ئەمریکا بەرانبەر بە ئێران تووشی هەڵە نەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,حەسەن ڕۆحانی لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەمیری قەتەر وتی : ئەمریکا کێشە بۆ نەوتکێشەکانمان دروست بکات وڵامدانەوەی بەرانبەرمان دەبێت.

حەسەن ڕۆحانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە ئاماژە بەوەی کە ئاسایشی ناوچەکە بۆ ئێران گرینگه ڕایگەیاند: بە هەندێ کار و هەڵسوکەوتی ئەمریکا لە جیهان دۆخێکی قبووڵ نەکراو هاتووەتە ئاراوە بە ڵام ئێمە بەۆهیچ لەونێک دەسپێکەری شەڕ نابین.

ۆحانی ئاماژەی بە هەندێ جووڵەی ئەمریکییەکان کرد لە ناوچەی دەریای کارائیب و وتی: ئەگەر بۆ نەوت کێشەکانی ئێمە لە هەر شوێنێکی جیهان کێشە دروست بێت بی گومان کێشەیان بۆ دروست دەکەین.

وتیشی: پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەری نیشتمانیمان بە مافی خۆمان دەزانین و هیوادارین ئەمریکییەکان هەڵە نەکەن.

News Code 32520

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha