ئەردۆغان ناتوانێت پەکەکە لەناو ببات

دکتۆر ئالۆن بن مایر پێی وایە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ناتوانێت پەکەکە لەناو ببات بەڵکوو باشترین ڕێگا دەست پێکردنەوەی دانوستان ئەنقەرە لەگەڵ ئەو گرووپەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر ئالۆن مایر، لێکۆڵەری پرسی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە وتارێکدا سەبارەت بە هەڵوێستی ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە پرسی ناوخۆیی و دەرەکی تورکیا نووسی: ئەردۆغان کۆمەڵگای سەدا ١٥ ی کوردەکان لە تورکیا وەکوو هەڕەشەیەکی سیاسی چاو لێدەکات کە بەدوای پێکهێنانی نیشتمانێکی سەربەخۆن.

ناوبراو لە ئەو وتارەدا کە لە گۆڤاری ئەی پی ئێن بڵاو بووەتەوە زیادی کرد: ئەردۆغان پێی وایە دەتوانێت بە کوشتنی تەنانەت دوایین کەسی پەکەکە، ئەو گرووپە بەتواوەتی لەناو ببات بەڵام پەکەکە دەیان ساڵ پێش لە ئەردۆغان پێک هاتووە و دەیان ساڵ دوای کۆتایی هێنانی سەرۆک کۆماری ئەردۆغانیش هەر چاڵاکیی دەبێت.

دکتۆر بن مایر باشترین ڕێگا دەست پێکردنەوەی دانوستانی نێوان دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە وەسف دەکات و داوای لە وڵاتانی ڕۆژاواییش کردووە کە لەسەر دەست پێکردنەوەی دانوستانی ئەردۆغان لەگەڵ پەکەکە جەخت بکەن و کۆتایی بهێنن بە پێکدادانی خوێناوی ٥٠ ساڵەی نێوان کوردەکان و ئەنقەرە.

News Code 32513

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =