فەلەستین هی فەلەسینیەکانە/جەخت لەسەر شەڕی چەکداری

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس وتی: فەلەستین لە دەریاوە تا ڕووبارەکەی هی فەلەستینییەکانە و ئیسرائیل، ڕژێمیێکی ناڕەوایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ڕۆژی قودس وتی: فەلەستین هی نەتەوەی فەلەستینە و ئەبێ بگەڕێتەوە بۆ ئەو نەتەوە.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە درێژەدا وتیشی: ئیسرائیل ڕژێمێکی ناڕەوا و ستەمکار و داگیرکەرە و مانەوەی هیچ واتایەکی نییە. کەسانێک کە هاتوونەتە فەلەستینی داگیرکراو ئەبێ بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە درێژەدا جەختی کرد: نە گەمارۆ، نە شەڕ و نە گوشاری سیاسی و ئابووری ناتوانێت هەڵوێستی حزبوڵڵا و لایەنە شیعییەکان و بەرخۆدان بەرانبەر فەلەستین بگۆڕن.

ئەمنیداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە درێژەدا وتی: ئەرکی ئازاد کردنی فەلەستین هەم لە ئەستۆی فەلەستینییەکان و هەم لە ئەستۆی موسڵمانانی دیکەیە و تەنیا ڕێگای ئازادی قودسیش بەرخۆدانە و ڕێگایەک جگە لە ئەوە تەنیا بە فیڕۆ چوونی کاتە و نابێت لە ئەو ڕێگایە بێ هیوا بین.

سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەوەیش باس کرد کە شەڕی سەرەکی ئێمە ئەمریکایە. بەڵام ئیسرائیل لە بەرەی پێشەوەی ئەو شەڕەیە کە ئەمریکا ڕێبەریەتی. ئەو شەڕە لە لایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی چەک و چۆل، سیاسی و ئەمنیەتی دەکرێت.

News Code 32509

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =