بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سپۆتنیک، ماریا زاخاروا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووشیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە تەشەنەی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کوردستانی سووریا، ڕایگەیاند: لە مەودای ٥ رۆژ (لە ١٠ تا ١٥ی مەی ٢٠٢٠) ٢٠ جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی کوردی ئەو ناوچانە.
وتیشی: لەو هێرشانە زیاتر لە ٢٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ٣٠ کەسیش بریندار بوونە. هەروەها ڕاپۆرتگەلێکمان لەبارەی هەڵاتنی ٧ داعشی لە کەمپی هۆڵ لە حەسەکە پێگەیشتووە.
بۆچوونی ئێوە