مەرگی گوماناوی کاریکاتێریستێکی ئێرانی لە سویسرا

کاریکاتێریست و بەڕێوەبەری کێبەرکێ نێونەتەوەیی کارتۆن و کاریکاتێری هۆلۆکاست لە مەرگی گوماناوی کاریکاتێریستێکی ئێرانی لە وڵاتی سویسرا هەواڵی دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید مەسعوود شوجاعی تەباتەبایی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: بێهنام بەهرامی لە هونەرمەندانی ناسراوەی بواری کاریکاتێر و خولقێنەری کاریکاتێری ناسراوانەی "هۆلۆکاست" لە ئاستی جیهانی، بە شێوەیەکی گوماناوی لە خاکی سویسرا کوژراوە.

بە وتەی شوجاعی ئەو هونەرمەندە بۆ درێژەی خوێندن لە سویسرا بووە و پێشتریش پیشانگایەکی لە ژێنێڤی پایتەختی ئەو وڵاتە کردبۆوە کە تاقمێک بە دروشمی "نەمان بۆ بەسیجی" پێیان داخستبوو. دواتریش پۆلیسێکی سویسرا ئەو هونەرمەندە ئێرانییەی بە تاوانی کێشانەوەی کاریکاتێری "هۆلۆکاست" قۆڵبەست کردووە ق سەبارەت بە هونەرەکەی هوشداریان پێ داوە. کاتێکیش لە ئیدارەی پۆلیس هاتۆتە دەرێ تاقمێکی نەناسراو هێرشیان کردۆتە سەری و لەپ تاب  و جانتاکەیان ڕفاندووە.

بەڕێوەبەری کێبەرکێ نێونەتەوەیی کارتۆنی هۆلۆکاست ئاماژەی بەوەش دا کە بەهرامی دوای ئەزموون کردنی ئەو هەلومەرجە نائەمنە ویستوویەتی لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی بگەڕێتەوە بۆ ئێران، بەڵام هاوکاتی داخرانی تۆڕی ئینتەرنێت لە ئێران، پەیوەندی تەلەفونی ئەویش داخراوە و پۆلیسی سویسرا لە سەرەتاکانی مانگی سەرماوەز تەرمەکەی لە ماڵیدا دەدۆزێتەوە. بەوەشەوە ١٠ رۆژ لەوە پێش بەڵگەی کۆچی دوایی بە هۆکاری نادیار، ئاراستەی بنەماڵەکەی کراوە.

شوجاعی بە پێداگری لە گوموناوی بوونی مەرگی ئەو هونەرمەندە کاریکاتێریستە ئێرانییە و نادیاربوونی هۆکارەکانی ئەسپاردەکردنی لە خاکی ژێنێڤ، جەختی کرد:   نوێنەرانی کۆنسولگەری ئێران لە ژێنێڤ ڕایانگەیاندووە کە دەوڵەتی سویسرا خۆی بواردووە لە زانیاری دان لەبارەی مەرگ و شوێنی ڕووداوی مەرگەکەی و تەنانەت کەرەسە کەسێنییەکانی ڕادەست نەکردووە و بەو پێیە داوا لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەکەین کە پەیجۆری هۆکارەکانی شەهید کرانی بێهنام بەهرامی بێت.

News Code 32498

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =