دۆخی نالەباری چەند ملیۆن کەس لە کوردستانی سووریا

کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور هوشداری دا کە ملیۆنان کەس لە دانیشتووانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا هێشتاش بەروڕووی پێکدادان، نەبوونی ئاوا و کەمایەسیی خزمەتی گشتی و تەندروستین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە ڕاگەیێندراوێکدا هەمبەر بە دۆخی نالەباری ناوچەگەلی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا هوشداری دا و نووسی: ملیۆنان کەس لە ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا سەرەڕای قەیرانی پەرەسەندنی کۆرۆنا، هێشتاش لە ژێر کاریگەریی پێکدادانی سەربازین؛ ژێرخانەکان لە ناو چوون و لە خزمەتە سەرەتاییەکان بێ بەهرەن.

لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە لە ١٦ نەخۆشخانەی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا تەنیا یەکیان توانای خزمەتگەیاندنی تەندروستی و پزیشکیان بە خەڵکی هەیە و زیاتر لە نیوەی ناوەندە تەندروستییەکانیش توانای خزمەتگەیاندنیان نییە.

بە وتەی ئەو ناوەندە نێودەوڵەتییە نەبوون و داخرانی ئاو لە ناوچانە، خۆی لەمپەرێکە لە بەردەم بەهرەمەندی سەدان هەزار کەس بە گرینگترین بابەتی ڕەچاوکردنی تەندروستی و  بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کوشەندەی کۆرۆنا.

News Code 32497

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =