دوو پارێزەر لە زیندانەکانی تورکیا دەستیان دایە مانگرتن تا مەرگ

ڕۆژووی مەرگی ئایتاچ ئونسال و ئێبرۆ تیمتیک، دوو پارێزەری زیندانی لە تورکیا کەمپەینی کۆ کردنەوەی واژۆ بۆ دادگایی دادپەروەرانەی پارێزەرانی زیندانی دەستی پێکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای دەسپێکی ڕۆژووی مەرگێکی دیکە لە زیندانەکانی تورکیا ئەم جارە لەلایەن ئایتاچ ئونساڵ و ئێبۆ تیتمیک، دوو پارێزەری زیندانی لە تورکیا، ڕێکخراوی مەدەنی "هەماهەنگ کارانی بەرگری ئازادانە"  لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە ڕۆژیی مەرگی ئەو دوو زیندانییە ڕایگەیاند: مانگرتن لە خواردنێک کە ئەو دوو پارێزەرە لە نارەزایەتی بە پێشێل کرانی مافی دادگایی کردنی دادپەروەرانە لە ٥ ی فێڤریەی ٢٠٢٠ ەوە دەستی پێکردبوو لە ڕۆژی جیهانی پارێزەرەوە بووەتە رۆژووی مەرگ. بەم شێوەیە نیگەرانی خۆمان لە دۆخی جەستەیی ئۆنسال و تیتمیک ڕادەگەیێنین و کەمپەینێک لە ئەو بارەوە دەست پێدەکەین.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە: هەر ئەو جۆرە کە هەمووان دەزانن ١٨ ئەندامی ئەنجومەنی مافناسانی پێشکەوتوو بە پێشێل کرانی مافی لێپرسینەوەی دادپەروەرانە سزای ١٥٩ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە. ئەو سزایە کە بە جۆرێک ڕاستییەکانی سیاسی بوونی دەسەڵاتی داد نیشان دەدات زۆر نیگەرانکەرە. بۆ دادگایی کردنی مافناسانی ئەنجومەنی ÇHD، بە شێوەی دادپەروەرانە لە وەزارەتی داد و ئەنجومەنی باڵای دادستێنی داوای دەستێوەردانی بەپەلە دەکەین. داوا لە هەموو هاووڵاتیان دەکەین تا لە کەمپەینی کۆ کردنەوەی واژۆ کە بۆ لێپرسینەوەی دادپەروەرانەی ئەو مافناسانە دەستی پێکردووە، بەشداری بکەن.

News Code 32489

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha