دیداری شووشتەری و سەلاحەدین بەهائەدین لە سلێمانی

سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان دیداری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ چوارشه‌مه‌ ، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبوویه‌وه‌.

له‌ دیدارێکدا، تاوتوێی کۆتا گۆڕانکارییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر – به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی عێراق کرا.

 هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی پاڵپشتی له‌ سه‌قامگیری سیاسی عێراق و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه‌ کرده‌وه‌.

 ئه‌م دیداره‌ که‌ له‌ سه‌روبه‌ندی ڕۆژی جیهانی قودس دا ئه‌نجام درا، بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا ده‌رباره‌ی گۆڕانکارییه‌کانی فه‌ڵه‌ستین و پێگه‌ی گرنگ و یه‌کگرتووی قودس و فه‌ڵه‌ستین له‌ جیهانی ئیسلام و مه‌ترسی پڕۆژه‌ی به‌ناو "مامه‌ڵه‌ی سه‌ده‌" له‌سه‌ر  دۆزی فه‌ڵه‌ستین و پێویستی پشتگیری کردن له‌ قودس و ئامانجه‌کان و به‌رخوردانه‌کانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین.

News Code 32481

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =