هەموو پێداویستییەکانی خەڵکی ئێران دابین دەکەین

حەسەن ڕۆحانی لە کۆبوونەوەی کابینە دەوڵەت ڕایگەیاند: سێ مانگ بە سەر هاتنی کۆرۆنا بۆ ئێران تێدەپەڕێت و ئێستا گەیشتووینەتە قۆناغی کۆنترۆڵی ئەو نەخۆشییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆمار  لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت دۆخی ئێستای ئێران کە هاوکاتە لەگەڵ بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا، شی کردەوە و وتی : هەندێک جار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاو دەبێتەوە کە گوایە کێشە لە بواری دراومان هەیە بەڵام ئەمن ڕایدەگەیێنم کە خەڵک نیگەرانی دابین کردنی کاڵا زەروورییەکانیان نەبن و دۆخی کشتوکاڵیش ئەمساڵ باش و لەبارە و پێداویستی خۆمان دابین دەکات.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند کە سنوورەکانی کە بە بۆنەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخرابوون یان کراوەتەوە یان لە حاڵی کرانەوەدان و بەم پێیە هەناردە کردنی کاڵای نانەوتی و نەوتیش زیاد دەکات.

ڕۆحانی ئەوەشی وت کە هەر لە ئێرەوە ئەوە بە سەرۆکی بانکی ناوەندی دەڵێم کە دۆخی دراو ئەبێ ڕێکوپێک ببێتەوە و سامان بگرێت.

سەرۆک کۆمار لە کۆتاییدا ئاماژەی بە ئەوەشدا کە ئەمرۆ ڕۆژی کۆتایی کاری مەجلیسی دەیەمە و هیواشی خواست کە لەگەڵ مەجلیسی یازدەیەم هاوکاری باشتریان هەبێت.

News Code 32480

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha