دوو نوێنەری مەجلیسی ئێران سزای زیندانیان بەسەردا سەپا

وتەبێژی دەسەڵاتی داد لە دەرکردنی سزای زیندانی بۆ دوو نوێنەری مەجلیس هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵام حسێن ئیسماعیلی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لە دەرکردنی هەندێک سزا لە لایەن دادگای بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵە ئابوورییەکان هەواڵی دا و وتی: مەهدی جەماڵی کارگێڕی پێشووی سایپا بە حەوت ساڵ زیندانی، ڕەزا تەقی زادە جێگیر پێشووی ڤیزیتۆری ساپیا بە ١٥ ساڵ زیندانی و موحەمەد عەزیزی نوێنەری مەجلیس بە ٦١ مان زیندانی، فەرەیدوون ئەحمەدی بە ٦١ مانگ زیندانی، حسێن هەشتروودی سەرۆکی پێشووی ئاسایشی سایپا بە ٦١ مانگ زیندانی سزا دران.

ناوبراو ئاماژەی کردە سەر دۆسیەیەکی دیکە کە زیاتر لە ٥٠ تۆمەتباری هەبوو.

ئیسماعیلی درێژەی دا: لە ئەو دۆسیە کە بەشێکی ئاژاوەچییە دراوییەکان بوون، وەحید بێهزادی و ژنەکەی بە ناوی نەجوا لاشیدیایی بە تاوانی دروست کردنی ئاژاوە لە ئابووری وڵات لە ڕێگای سفارشتی درۆیی و نایاسایی و کڕینی لە پێشەوەی شەش هەزار و ٧٠٠ ئۆتۆمبیلی سایپا، بەشداری لە سپی کردنەوەی پارە بە بڕی ٣٢ هەزار ملیار، سزای لەسێدارەکانیان بە سەردا سەپا.

News Code 32461

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =