دابان محەمەد لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر وتی: له‌ڕوی سیاسیه‌وه له‌ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، چه‌ندین هێز هه‌یه به چه‌ندین پرۆژه و کارنامه‌ی جیاوازه‌وه، ناکۆکی هه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌کان جیاوازن..
وتیشی : به‌هۆی خواست و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ریه‌ک له پارتی و یه‌کێتی، یه‌کڕیزی دروست نه‌بووه، مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ عێراقدا جیاوازه، هێزێکی وه‌ک پارتی ئاره‌زوی قۆرخکاری هه‌یه چ له هه‌رێم چ له به‌غداد.
دابان محەمەد ڕایگەیاند: له ئاستی ده‌ره‌وه‌ش، هه‌ریه‌ک له‌و هێزانه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حزبی مامه‌ڵه لە گەڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا ده‌که‌ن، مامه‌ڵه‌کردنێکی نا هاوسه‌نگه و له به‌رژه‌وه‌ندی که‌سدا نیه، له کوردستانی سووریاش پارتی زیاتر ده‌ستێوه‌ردان ده‌کات.
ئەو بە ئاماژە بە ئابووری هەرێمی کوردستان وتی: له‌ڕووی ئابوورییەوە به‌شێکی زۆری داهاتی ناوخۆی هه‌رێم بۆ کۆمپانیاکانی پارتی و یه‌کێتی ده‌چن، داهاتی نه‌وت له سێ به‌شی، ته‌نیا یه‌ک به‌شی دیاره و ده‌خرێته خزمه‌تی خه‌ڵکه‌وه، ئەو پاره‌یه‌شی له به‌غداده‌وه دێت بۆ فه‌رمانبه‌ران له ئێستادا کێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ هه‌رێم دروست کردووه، مووچه دواکه‌وتووه.
سەبارەت بە ڕەهەندی یاسایی لە هەرێمی کوردستانیش زیادی کرد: یاسا له هه‌رێم سه‌روه‌ر نییه، جیاوازی له نێون هاووڵاتیان و به‌رپرسان ده‌کات، ڕاسته قانوون وه‌ک یه‌که، به‌ڵام لای پارتی به‌جۆرێک به‌کار ده‌هێنرێت، لای یه‌کێتیش به‌جۆرێکی تر، زیاتر پارتی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێم قۆرخ کردوه.
ئەو نوێنەرەی گۆڕان باسی لە لایەنی کارگێری لە هەرێمی کوردستان کرد و وتی: له ڕووی کارگێڕییه‌وه، مه‌رکه‌زییه‌تێکی ته‌واو هه‌یه، هه‌وڵێک هه‌یه ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌کان ببرێته‌وه هه‌ولێر، بۆیه له ئێستادا داوای لامه‌رکه‌زی ئیداری له سلێمانی بووه به خواستی یه‌کێتی.
دابان محەمەد بە ئاماژە بە خۆپیشاندانەکەی چەند ڕۆژ لەمەوپێشی دهۆک ڕایگەیاند: خۆپیشاندان مافێکی سروشتیه، پایه‌یه‌کی دیموکراسیه، ژیان و گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران خراپه، مامۆستایان زیاتر له 70 ڕۆژه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه،یاساییه داوای مافه‌کانیان بکه‌ن، ئه‌و قسانه‌ی باس له‌وه ده‌که‌ن خۆپیشاندانه‌کان ده‌ستی له پشته‌وه بووه، ڕاست نییه، به تایبه‌ت ئه‌مجاره خۆپیشاندان له ناوه‌ندی دهۆکه‌وه کراوه که جگه له ده‌ستی پارتی هیچ ده‌ستێکی تری لێنیه..
سەبارەت بە شکۆ و دەسەڵاتی پەرلەمانی کوردستان لەم خولەدا ڕاشیگەیاند: ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان لاوازه و ناتوانێت هیچ یه‌کێک ڕاپه‌ڕێنێت له‌به‌ر سێ هۆکار که هه‌ر سێ هۆکاره‌که په‌یوه‌ندی به‌پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه هه‌یه، سه‌رۆکی حکومه‌ت که له پاتیه، یه‌که‌م ئه‌زمونی حکومڕانی و کاری به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌ته، بۆیه پارتی پێی وایه ده‌بێت په‌رله‌مان کۆنترۆڵ بکرێت و چاودێرێکی توند نه‌بێت به‌سه‌رییه‌وه!
ئەوەشی وت کە له خوله‌کانی پێشوو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌وڵی دا په‌رله‌مان به فیعلی بکاته به‌رزترین دامه‌زراوه‌ی یاسا دانان و چاودێری کردن، شوێنی ململانێی لایه‌نه‌کان په‌رله‌مان بێت، به نمونه هه‌وڵی دا مه‌سعود بارزانی به ناشه‌رعی سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌بێت، پارتی په‌رله‌مانی داخست، یٔه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان هه‌وڵێک هه‌یه په‌رله‌مان لاواز بێت تا مه‌سعود بارزانی مه‌رجه‌ع بێت.
زیادیشی کرد: پارتی زۆرینه لیژنه‌کانی پارله‌مان، زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران، زۆرینه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی لایه، زیاتر کارنامه‌ی کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر یٔه‌و بابه‌تانه ڕێک ده‌خات که په‌یوه‌ندیان به ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکه‌وه نییه و هیچ سوودێکی بۆ کۆمه‌ڵگه نییه.
دابان محەمەد لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر وتی: ئەوە کارێکی باش نه‌بوو، هه‌موو لایه‌نه‌کانی تر بایکۆتیان کرد، ئێستا خه‌ڵک بێ ئۆمێدترە له په‌رله‌مان، خودی په‌رله‌مانیش به دۆخێکی خراپ و ناهه‌مواردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، پارتی سووربوو له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی چونکه پێی وابو، سۆران به‌شێکه له کێشه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کێتی به‌تایبه‌ت زانیاری و پاراستن یان لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌ت، له‌گه‌ڵ یٔه‌وه‌شدا کاره‌که خراپ بو، زیانێکی گه‌وره‌یه بۆ په‌رله‌مان و کاری په‌رله‌مانتاری.
لەبارەی سەفەرەکەی مەسروور بارزانی بۆ بەغدا کە بڕیارە بەڕێوەبچێت، دابان محەمەد وتی: کێشه‌ی گه‌وره له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد هه‌یه، هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق مامه‌ڵه بکات، به‌پێی ده‌ستوری عێراق هه‌رێمی کوردستان مافی هه‌یه و واجباتیشی له‌سه‌ره، مه‌سرور بارزانی هه‌موو یٔاماده‌ییه‌کی ده‌ربڕیوه بۆ یٔه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق ڕێککه‌تن بکرێت، بێگومان ئەم ڕێککه‌وتنه ته‌نیا په‌یوه‌ست نیه به هه‌رێمی کوردستان و عێراقه‌وه، هه‌ندێک وڵاتیش ده‌توانن کاریگه‌ریان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه کێشه‌کان چاره‌سه بکرێن.
بۆچوونی ئێوە