نوێژی جێژن لە مزگەوتەکانی کوردستان دەخوێنرێت

جێگری سیاسی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان وتی: نوێژی جێژنی ڕەمەزان بە پاراستنی مەودای کۆمەڵایەتی و لەبەرچاو گرتنی ڕێنماییە تەندروستییەکانی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا لە مزگەوتەکانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن خوش ئێقباڵ لە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەماهەنگی بەڕێوە چوونی رێوڕەسمەکانی نوێژی جێژن و ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس لە نووسینگەی جێگری سیاسی و کۆمەڵایەتی ئیدارەی پارێزگا لە سنە بەریوە چوو، وتی: زانکۆی زانستە پزیشکییەکان بە هاوکاری بەسیج و سوپای کوردستان لە سەر شێوەی بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی نوێژی جێژن بە لەبەرچاو گرتنی پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان لە مزگەوتەکانی کوردستان چاوەدێری دەکەن.

ناوبراو زیادی کرد: خوێندنی نوێژ لە شوێنە بازەکانی مزگەوتەکان، لەبەرچاو گرتنی مەودای کۆمەڵایەتی، بەکارهێنانی دەمامک و دەسکێش و خوێندنی نوێژ لە کەمترین کاتدا، پێش بینی کراوە.

News Code 32455

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =