بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ٢ کورتە فیلمی "خەون" و "لە پێناوی کچەکەم" لە نووسین و دەرهێنانی محەمەد فەرەج زادە، دەرهێنەری سەقزی و بەرهەم هێنانی حەوزەی هونەری کوردستان لە نوهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی سینەماتۆگرافیکی ئیتالیا نمایش دەدرێت.
لەمناوە کورتە فیلمی "خەون" لە گەڵ ٨ فیلمی دیکەی ئێرانی بڕیارە لە بەشی ئازادی ئەو فێستیڤاڵە لە گەڵ ٢٦ فیلمی دیکە لە وڵاتانی جیهانی ڕکابەری بکەن و هەروەها کورتە فیلمی "لە پێناو کچەکەم" لە گەڵ ٩ فیلمی دیکەی ئێرانی بڕیارە لە بەشی کۆمەڵایەتی لە گەڵ ١٨ فیلمی دیکە لە وڵاتانی جیهانی نمایش بدرێن.
نوهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی سینەماتۆگرافیکی ئیتالیا لە رۆژانی ٣٠ی ژوئەن تا ٥ی جووڵای (١٠ تا ١٥ی پووشپەڕێ ١٣٩٩ی هەتاوی) لە سێ بەشی ئەنیمەیشێن، ئازاد و کۆمەڵایەتی لە شاری ڕۆم بەڕێوە دەچێت.
بۆچوونی ئێوە