69 کەسی دیکە لە ئێران بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئاماری ڕۆژانەی تووشبوان و قوربانیەکانی کۆرۆنا لە ئێران وتی: لە دوێنیەوە 2294 کەس بە تووشبوانی کۆرۆنا لە وڵات زیاد بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کیانووش جەهانپوور رایگەیاند کە لە 24 کاتژمیری ڕابردوودا 69  کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ 122 هەزار و  492 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا هاتوون و لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

لە ئێستادا  95661 کەسیش چاک بوونەتەوە و لە نەخۆشخانە ڕزگاریان بووە.

هەروەها تا ئێستا7057  کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە

News Code 32449

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =