بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: بە پێی دۆخی جیاوازی ئەمساڵ ڕۆژی قودسی جیاوازمان دەبێت و ئایەتوڵڵا خامنەیی لێدوان دەدات.
مووسەوی لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ئاماری ئێرانیانی زیندانی لە دەرەوەی وڵات زیادی کرد: شتێک نزیک بە کەمتر لە ٣ هەزار ئێرانی لە دەرەوەی وڵات بە تاوانی جیاواز زیندانین. زۆربەی تاوانی ئەو کەسانە بردنی مادەی هۆشبەر و یا پەڕینەوەی نایاسایی لە سنوورەکان بووە کە باڵوێزخانەکانی ئێمە ئازادیان شوێنگیری دەکات. لە هەندێک حاڵەتیشدا هەندێک لە ئەو کەسانە ئازاد کراون یان بۆ درێژەی زیندانیەکەیان گەڕاونەتەوە ئێران. هیوادارم خێراتر هەموو ئێرانییەکان ئازاد ببن.
ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێک لە بواری هەڕەشەی ئەمریکا لە بواری ڕاگرتنی پاپۆڕە ئێرانییەکان و هەوڵی بەرانبەری ئێمە درێژەی دا:هەڕەشەی ئەمریکا کارێکی نایاسایی و بێ شەرمانەیە و ئەگەر بیەوێت ئاوەها کارێک بکات، ئەوا ئێمەش هەوڵی بەرانبەر دەدەین.
بۆچوونی ئێوە