بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش بڵاوبوونەوەی هەندێک ڕاپۆرت لەبارەی هەڕەشەی بەرپرسانی ئەمریکی بۆ چەقخستنە بەردەم نەوتهەڵگرە ئێرانییەکان لە سەر رێگەی ڤێنزۆئیلا، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە ناردنی نامەیەک بۆ ئانتۆنی گوترش ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە جموجۆڵی ئەمریکییەکان لە ناردنی هێزی دەریایی بۆ ناوچەی کارائیب بە مەبەستی دەستێوەردان و چەق خستنە بەردەم نەوتهەڵگرەکانی ئێرانی هوشداری دا.
زەریف لەو نامەیەدا هەڕەشەگەلی نایاسایی و پڕمەترسی و هەڕەشەئامێزی ئەمریکای جۆرێک دزی دەریایی و هەڕەشەیەکی گەورە بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی زانی و جەختی کرد کە ئەمریکا دەبێ دەستهەڵگری زەختی لە ئاستی جیهانی بێت و ڕێز لە سەروەریی یاساگەلی نێودەوڵەتی بە تایبەت لە بواری ئازادی پاپۆرەوانی بە تایبەت لە دەریاگەلی ئازاد بگرن.
زەریف وێرای بیرهێنانەوەی دەوڵەتی ئەمریکا لە بەرامبەر پاشهاتەکانی هەر هەنگاوێکی نایاسایی، جەختی لە مافی ئێران بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و زەرووری لە بەرامبەر ئەو هەڕەشانە کرد.
شایانی باسە، هاوکاتی ئەو نامەیە، سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەش لە بانگهێشتی باڵویزی سویسرا وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی هەڕەشەی جیدی کۆماری ئیسلامی لە وەڵامی هەڕەشەی شیمانەیی ئەمریکا دژی نەوتهەڵگرەکانی ئێرانی هەواڵی کرد.
بۆچوونی ئێوە